بارزانی: بەم جەژنە بە بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی كوردستان بڕدرا
09:58 - 05/06/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی
پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکی
پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە
و دەڵێت: لەكاتێكدا بەرەو ئەو جەژنە پیرۆزە دەڕۆین كە بە بڕیارێكی ناڕەوا و
زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە
بڕدراوە.
لە
پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە: لەكاتێكدا بەرەو ئەو جەژنە پیرۆزە دەڕۆین كە بە
بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن
دەستەڵاتدارانی بەغداوە بڕدراوە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، بڕینی مووچە و سیاسەتی برسیكردنی بە کۆمەڵی گەلی كوردستان هیچ
جیاوازیەكی لەگەڵ ئەنفال و كیمیاباران و ئەو جینۆسایدە نییە كە ڕژێمی پێشوو لەدژی
گەلی كوردستان ئەنجامی دا. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان لە هەموو ستەمكاری و تاوان
و ئەنفالێك بەهێزتر و بەرزترە.
بارزانی
باسی لەوەشکردوە، با ئەوانەی دژایەتیی خەڵک و هەرێمی کوردستان دەکەن ئاوڕێك لە
مێژوو بدەنەوە، گەلی كوردستان لە بەرانبەر هەموو گوشار و زەبروزەنگێكدا خۆڕاگر بووە
و بە سەر نەیار و تاوانباراندا سەركەوت، هەر پەشیمانی بۆ زۆرداران مایەوە.
هاوکات
سەرۆکی پارتى دەشڵێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا وێڕای ئەوەی سوپاسی خۆڕاگری و جوامێری و
سەربەرزیی تاك بە تاكی گەلەكەمان دەكەم، لە خودای مەزن داواكارم خێر و ئاسوودەیی
بۆ كوردستان و عێراق و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.