41 کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان: نائومێدنین و هیوامانوایە دوای جەژن مووچەی مانگی پێنج بۆ فەرمانبەران بگەڕێتەوە

09:05 - 05/06/2025

زەمەن پرێس:
‏‎بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی کورد بەتایبەتی و مسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەین، هیوادارین هاونیشتیمانیانمان ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن.
‏‎لە پەیامەکەی بزوتنەوەى گۆڕاندا هاتووە: بەداخەوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە رێكەوتێكدا بوو كە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە راگیراوە، كەبووە مایەی بارگرانی بۆ چینی فەرمانبەران و كاریگەری لەسەر خۆشییەکانی جەژنیش دروستكرد.
بزووتنەوەکە جەختیکردوەتەوە، ئەو غەدرە پێشێلکردنی ئاشکرای دەستورو مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ و پێنەدانی مافە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، كە هەق نیە باجی هەڵەو کەموکوڕیی و ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم ئەوان بیدەن.
هاوکات بزوتنەوەى گۆڕان دەشڵێت: ئێمە نائومێدنین و هیوامان وایە دوای جەژن ئەو مافە بۆ فەرمانبەرانی دڵسۆزی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە.
دەقی پەیامەکە:
‏‎بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان -ەوە بەگەرمی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی کورد بەتایبەتی و مسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەین. هیوادارین هاونیشتیمانیانمان ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن.
‏‎بەداخەوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە رێكەوتێكدا بوو كە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە راگیراوە، كەبووە مایەی بارگرانی بۆ چینی فەرمانبەران و كاریگەری لەسەر خۆشییەکانی جەژنیش دروستكرد، كە ئەو غەدرە پێشێلکردنی ئاشکرای دەستورو مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ و پێنەدانی مافە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، كە هەق نیە باجی هەڵەو کەموکوڕیی و ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم ئەوان بیدەن.
ئێمە نائومێدنین و هیوامان وایە دوای جەژن ئەو مافە بۆ فەرمانبەرانی دڵسۆزی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
مەكۆی سەرەكی – گردی زەرگەتە
5ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن