236 ئابوری

بەپەلە.. لەمڕۆوە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات

02:41 - 12/05/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات و دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، رەنگە پێش جەژنی قوربانیش مووچەیی مانگی پێنجیش رەوانە بکرێت

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: بەربەستی ناردنی مووچە لابراوە، سودانی بەڵێنیداوە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێبکات و ئەمڕۆ یان سبەی بەغداد مووچە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە دەستبەجێ دوای نیو کاتژمێر لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکەنەوە.

هاوکات ئەوەشزانراوە، ئەو بڕەی بەغداد بەنیازە بینێرێت نزیکەی 952 ملیار دینارە. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 957 ملیار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن