لیرەی تورکی ژمارەی پێوانەیی لە دابەزین تۆمار کرد
12:57 - 19/03/2025
زهمهن - جیهانی
ئهمڕۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی
هەواڵی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبۆڵ، بۆرسە و
بازاڕی کاغەزە داراییەکانی وڵاتەکە بە دابەزینی بەهای لیرەی تورکیا کرانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە
19ی ئاداری 2025، دوای ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو و 104 کەسی دیکە لە ئیستەنبۆڵ،
کە لە نێویاندا بازرگان و میدیاکار هەن، کاریگەرییەکی نەرێنی کردە سەر بۆرسەی تورکیا
و بەگوێرە پێنوێنەکان دراوی فەرمی تورکیا، کە لیرەیە %6.87ی بەهای لە دەست داوە، بەمەش
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکە 741 خاڵی لە دەست داوە.
هەروەها ئۆپەراسیۆنە
ئەمنییەکەی ئیستەنبۆڵ، بووە هۆی پەکخستنی بازاڕی پشک و کاغەزە داراییەکان و سەرجەم
ئاڵوگۆڕ و مامەڵەکانی ڕاگرتووە.
بە گوێرەی پێنوێنەکانی
ئەمڕۆ بەهای دراوی تورکیا 41 لیرەیە بەرانبەرە بە یەک دۆلار لە کاتێکدا دوێنێ، یەک
دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بوو بە 36.70 لیرە، بەمەش بە کەمتر لە 24 کاتژمێر، %6.87ی
بەهاکەی لە دەست داوە.