95 جیهان

بە فەرمانى ترەمپ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

08:05 - 01/05/2025

زەمەن - جیهانى

 

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، مایک واڵتز راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا و ئەلێکس وۆنگى جێگرى بە فەرمانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.

 

پێشهاتەکە لە کاتێکدایە، مایک وۆڵتز لە مانگی ئاداردا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەوە، ئەوەش دوای هەواڵێکی تایبەت بە دروستکردنی گرووپ چاتێکی سیگناڵ کە جێفری گۆڵدبێرگی سەرنووسەری گۆڤاری ئەتڵەنتیکی ئەمریکی تێدا زیادکرابوو. گرووپ چاتەکە تایبەت بوو بە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر حووسییەکانی یەمەن و زانیاری هەستیاری تێدا باس کرا بوو. 

دوای ئەوەی پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و توڵسی گابار، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی رەتیانکردەوە هیچ زانیارییەک لەو گرووپ چاتەدا بڵاوکرابێتەوە، گۆڵدبێرگ هەندێک زانیاری بڵاوکردەوە، لەوانەش کاتی بەئامانجگرتنی حووسییەکان و ئەو چەکانەی بەکارهێندراون. 

میدیای ئەمریکا دەڵێت، مایک واڵتز لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا دانی بەوەدا ناوە زانیارییەکەی گۆڵدبێرگ راستە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن