51 جیهان

کێ دەبێتە پاپا؟

10:47 - 04/05/2025

زه‌مه‌ن - جیهانی

ساڵی رابردوو ئەوەمان بینی، کە لە رێگەی قەیرانەکانی ناو کەرتی ئابووری و بازاڕەوە پێشبینیی ئەوەکرا، کە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەردەچێت.

بەڵام ئەمساڵ ئاڵنگارییەکە قورسترە، پرسیاری ئەوە هاتوەتە پێش ئایا بەگوێرەی قەیرانەکانی ئێستا دەکرێت پێشبینیی ئەوەبکرێت، کە داخۆ کێ دەبێت بە پاپای داهاتوو؟

پۆلیمارکێت ناوی سەکۆیەکی ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکانە، ئاستی ئاڵوگۆڕە داراییەکانی دەگات بە 13 ملیۆن دۆلار، ئەزموونی کارکردنی هاوبەشی ئەو خەڵکانەی کاری تێدادەکەن وایکردووە کەسەکان توانای پێشبینیکردنیان باشبێت، بۆیە رەنگە ئێستا ئەوان بتوانن پێشبینیی ئەوەبکەن، کە داخۆ سەرکردەی ئاینیی داهاتووی 1.4 ملیار کەسی ئیمانداری کاسۆلیکی کێ دەبێت. کلاشی ناوی ناوەندێکی سەر ئەو پلاتفۆرمەیە ئەمریکییەکان کاری تێدادەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن