135 جیهان

دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دواخرا

06:50 - 01/05/2025

زەمەن - جیهانی

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، گۆڕانکاریی لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە، کە بڕیار بوو رۆژی شەممە، 3ـی ئایار لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستانەکانەوە بە نیازپاکی، لەسەر بنەمای هەڵوێستی بنەڕەتی و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی لە بواری بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی وزەی ناوەکی و کۆتاییهێنان بە سزا نایاساییەکان مامەڵەی کردووە و جدییەتی خۆی بۆ دانوستانێکی بەرهەمدار بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی دادپەروەرانە، عاقڵانە و بەردەوام نیشانداوە و لەم ڕێگایەدا بە توانا و هێزەوە چەسپاو دەمێنێتەوە.

ئەم لێدوانەی بەقائی لە پاش لێدوانی وەزیری دەرەوەی عومان دێت کە گوتی، بە هۆکاری لۆجیستی و لەلایەن عومانەوە دانوستانەکان دواخران بۆ هەفتەی ئایندە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن