ئەمریکا هۆشداریی دەداتە ئێران
07:01 - 16/03/2025
زەمەن - جیهانی
وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، پێویستە خۆی لە حوسییەکانی یەمەن بەدوور بگرێت.
پیت هێگسێز، وەزیری بەرگریی ئەمریکا راشیگەیاندووە، پێویستە ئێران دەستوەردان نەکات لەو هەڵمەتەی ئەمریکا دژی حوسییەکان دەستیپێکردووە.
هاوکات راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە کە ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێرانیش لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆی هەموو بژاردەیەک لەبەردەمیان کراوەیە.