پارتی کرێکاران دەیەوێت مووچەی یەک ملیۆن خاوەن پێداویستیی تایبەتی بەریتانی کەمبکرێتەوە
01:27 - 15/03/2025
زەمەن _ جیهانی
ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی ڕایگەیاند: پارتی کرێکاران دەیەوێت مووچەی یەک ملیۆن خاوەن پێداویستیی تایبەتی بەریتانی کەمبکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، یەک ملیۆن هاووڵاتیی خاوەن پێداوسیتیی تایبەتی بەریتانی کەوتونەتە بەر ئەگەری ئەوەی موچەی مانگانەکەیان کەم بکرێتەوە، چونکە ئەو پلانە نوێیەی کە حکومەت دەیەوێت لە بواری دابینی کۆمەڵایەتییدا کاری پێبکات، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە ئاستی کەمئەندامێتییەکەیان زۆر بەرزە. ئەوانی دیکە لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
هاوکات، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پلانی کەمکردنەوەی خەرجییە زیادەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم پلانە مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە گرفتیان لە تەندروستیی عەقڵییاندا هەیە، هەروەها ئەوکەسانەش دەپێکێت، کە خۆیان ناتوانن خۆیان بشۆن، یاخود نان بخۆن و جل لەبەربکەن.