ئەمریکا پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات قەدەغە دەکات
01:08 - 15/03/2025
زەمەن _ جیهانی
ئەمریکا پێدانی ڤیزا لە ٤١ وڵات قەدەغە کردووە، لە نێویاندا وڵاتی عەرەبی و ئێران هەیە.
ئەمڕۆ، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارەی نوێی ئەمەریکا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی ٤١ وڵات قەدەغە دەکات، وڵاتەکان بەسەر سێ ئاستدا دابەش دەبن؛ لە ئاستی یەکەمدا وڵاتانی عەرەبی هەیە و سوریا و ئێرانیشی تێدایە و عێراقى لێ بەدەرە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، وڵاتەکانی بەسەر سێ ئاستدا دابەشکردوە، لە ئاستی یەکەمدا ١٠ وڵاتی عەرەبی هەیە کە لەناویاندا سوریا و ئێران هەیە و ، بەربەستەکان لە ئاستی دوەمدا زیاتر دەکرێن بۆ هاوڵاتییانی روسیا و بێلاڕوس و هەشت وڵاتی دیکە.
ئاستی سێیەمیش 21 وڵات لەخۆ دەگرێت، کە بە ئەنگۆلا دەستپێدەکات و بە چاد و گینیا کۆتایی دێت، هەربەپێی سەرچاوەیەک کە بۆ ئاژانسەکە قسەى کردوە، تائێستا بڕیارەکە لەلایەن ئیدارەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوە پەسەند نەکراوە و ئەگەری گۆڕانکاریی لە ریزبەندییەکەدا هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا دۆناڵد ترەمپ قەدەغەی گەشتی بەسەر حەوت وڵاتی زۆرینە موسڵمان بۆ ئەمەریکا سەپاند کە عێراقیشی تێدابو، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن دادگاوە رەت کرایەوە.