تەقینەوە لە ماڵێک ڕوویدا
02:13 - 13/03/2025
زەمەن _ راپەڕین
بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە لە ماڵێکی نزیک ناوچەی پیشەسازیی رانیە، تەقینەوە روویدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ڕایگەیاند: کاتژمێر ١١:٢٥ خولەکی پێشنیوەڕۆ، رووداوێکی تەقینەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ، نزیک ناوچەی پیشەسازیی رانیە روویدا و زیانێکی زۆری ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
دەشڵێت، “دوای گەێشتنی تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان، بۆیان دەرکەوت کە رێژەیەکی زۆرغاز لە ماڵەکەدا هەبووە، ئەمەش بەهۆی لێچوونی لە بوتڵی غازی ماڵەكه و دوای بەکارهێنانی سۆپا، دەستبەجێ غازەکە تەقیوەتەوە و کارەساتی ناوەتەوە”