176 جیهان

مەردوم سالاری: نامەكەی ترەمپ لەڕێی ئیماراتەوە گەیشتە تاران

01:16 - 13/03/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماڕات، نامەیەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای گواستووەتەوە بۆ ئێران.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی مەردوم سالاری ئێرانی، لەژمارەی ئەمڕۆیدا، لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەنوەر قەرقاش راوێژكاری دیپلۆماسی سەرۆكی ئیمارات، نامەیەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بۆ ئێران گواستووەتەوە و بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆدەبێتەوە و راوێژ دەكات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ پێشتر بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە سەبارەت بە رێككەوتن و دانوستانەكان نامەیەكی بۆ عەلی خامنەیی رێبەری ئێران ناردووە،عەباس عراقچی دوێنێ پشتڕاستیكردەوە كە نامەكە نووسراوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتووەتە ئێران و بڕیارە لەلایەن وڵاتێكی عەرەبیەوە بگەیەنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن