بەپەلە.. هاکان فیدان سەردانی هەولێر و بەغداد دەکات
01:57 - 25/01/2025
زەمەن:-
هاکان فیدان سبەینێ دەچێتە بەغداد، پێدەچێت سەردانی هەولێریش بکات.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، وابڕیارە سبەینێ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەى تورکیا، سەردانى بەغداد بکات و کۆمەڵێک دۆسیەى هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێ بکات لە بوارەکانى ئابووری ، سیاسی و ئەمنی.
هەر بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکە، گۆرانکارییەکانى ناوچەکە هەردوولاى ناچارکردوو بۆ پێکەوە کارکردن و هەماهەنگی لەنێوانیاندا.
هاوکات شرۆڤەکارێکی سیاسی بەناوی جوک ئۆغڵو، ئاماژەی بەوەداوە، سەردانەکەى هاکان فیدان پەیوەندیی بە هەماهەنگی هەواڵگریی لەنێوان عێراق و تورکیادا بۆ روبەڕووبوونەوەى پەکەکەوە هەیە، پێدەچێت هاکان فیدان دواى سەردانەکەى بەغداد سەرێکیش لە هەولێر بدات.