110 جیهان

ترەمپ : کیم جۆنگ ئون منی زۆر خۆشدەوێت و ئێمە لەگەڵ یەکتر دەگونجێین، پەیوەندییەکانمان باشتر دەکەین

11:04 - 24/01/2025

زه‌مه‌ن - جیهانی

 

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پەیوەندی دەکات بە سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون یان نا؟ ڕایگەیاند: ''دووبارە پەیوەندی لەگەڵ دەکەم''.

 

وتیشی: ''ئەو (کیم) کەسێکی زیرەکە. کیم جۆنگ-ئون کەسێکی ژیرە. منی خۆش دەوێت و منیش لەگەڵ ئەودا باش دەگونجێم''.

 

دۆناڵد ترەمپ لە بارەی سەرۆکی کۆریای باکور وتیشی: کیم جۆنگ ئون منی زۆر خۆشدەوێت و ئێمە لەگەڵ یەکتر دەگونجێین، پەیوەندییەکانمان باشتر دەکەین

ترەمپ لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە ناوچەی داماڵدراو لە چەک کە هەردوو کۆریای باکوور و باشوور لە یەکتری جیادەکاتەوە لەگەڵ کیم جۆنگ-ئون کۆبووەوە. بەوەیش بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە پێی نایە خاکی کۆریای باکوورەو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن