163 جیهان

پوتین ئامادەیى پیشاندا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ

07:32 - 23/01/2025

زەمەن - جیهانى

 

کۆشکى سەرۆکایەتیى روسیا "کرێملن" رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین ئامادەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کۆببێتەوە.

 

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ دیالۆگى هاوبەش لەگەڵ ئیدارەى نوێى ئەمریکا لەسەر بنەماى رێزى هاوبەش، گوتیشى، چاوەڕێى وەڵامى ئەمریکا دەکەین.

 

ئەم لێدوانەى گوتەبێژەکەى سەرۆکایەتیى روسیا لەکاتێکدایە، رۆژى 21ى ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا هەڕەشى لە روسیا کرد و رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکى روسیا بە گفتوگۆکردن لەبارەى کۆتاییهێنان بە جەنگى ئۆکراین رازى نەبێت، سزاى نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا دەسەپێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن