82 ئابوری

وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی مانگی ١٢ دەکات

01:21 - 28/11/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لیستی موچەی مانگی ١٢ی لە فەرمانگەکان کردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا موچەى مانگى ١٠ دابەش نەکراوە.

 بە وتەی سەرچاوەیەک، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم داوایی لیستی موچەی مانگی ١٢ لە فەرمانگەکانی حکومەت کردوە  و دوایکردوە تاکۆتایی هەفتەی داهاتو لیستی موچەکان بگاتە وەزارەتەکەیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هۆکارى داواکاریی لیستى مانگى ١٢ بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لیستەکە بەرلە داخستنی ژمێرەی کۆتایی کە ٢٠ی مانگی ١٢یە لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەم هەفتەیە، وەزارەتى دارایی هەرێم لیستی موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد، تا ئێستاش موچەی مانگى ١٠ رەوانەى هەرێم نەکراوە و چارەنوسى سێ موچەى کۆتایی ئەمساڵ بە نادیارى ماوەتەوە.
سەرچاوە: کەی ئێن ئێن

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن