19 ئابوری

سبەی گەرماكە دەگۆڕێ بۆ باران

02:09 - 06/06/2026


زەمەن – هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، سبەی یەكشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری هەیە لە هەندێک کاتدا نمەباران ببارێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لەو پلەیەی ئەمڕۆ تۆماردەکرێن.

خێرایی با لە هەردوو رۆژەکەدا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و ئاراستەکەشی باکووری رۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش جێگیرە و لە نێوان 7 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەیەن:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی (سبەی دەبێتە 36 پلە)
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن