327 ئابوری

نرخى دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزى

06:50 - 27/11/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان 100 دۆلار بە 150,100 دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام ئێستا نرخەکەى زیاتر دابەزیوە و لە گروپاتى تێلەگرام و لە نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕ 100 دۆلار بە 149,800 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 278 ملیۆن و 596 هەزار دۆلاری خستەڕوو، هەشت ملیۆن و 150 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن