ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر: موسڵمانان ده‌توانن تاوه‌كوو پێش نیوه‌ڕۆ نوێژی به‌یانی بكه‌ن
12:16 - 17/07/2024
زەمەن - جیهانی
شارەزایەك لە
فەتوایەكی نوێ‌دا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات؛ مرۆڤی موسڵمان ده‌توانێت ته‌نانه‌ت تاوه‌كوو
پێش نیوه‌ڕۆیش نوێژی به‌یانی بكات ئه‌گه‌ر له خه‌ودا مابوو.
ئه‌مینداری فه‌توا
له خانه‌ی فه‌توای میسر؛ شێخ عوه‌یزه عوسمان، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له سه‌فه‌ردا بووه و بیلالی حه‌به‌شی
ڕاسپاردووه بۆ چاودێریكردنی كات، به‌ڵام دواتر پێغه‌مبه‌ر و بیلال و هاوه‌ڵانی دیكه
خه‌وتوون و ڕۆژیان به‌سه‌ردا بووه‌ته‌وه، كه له خه‌و هه‌ستاون، نوێژی به‌یانیان
كردووه.
شێخ عوه‌یزه
عوسمان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی به هه‌مان شێوه‌ی نوێژی به‌یانی،
دوای ئه‌وه‌ی له خه‌و هه‌ستان ده‌ستنوێژیان شووشتووه و دوو ڕكات نوێژی ده‌ستنوێژیان
كردووه و دواتر نوێژی به‌یانیان كردووه.
شێخ عوه‌یزه ئه‌مینداری
فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسر ووتویه‌تی، موسڵمان ئه‌گه‌ر له خه‌ودا مایه‌وه و
دواتر ڕۆژی به‌سه‌ردا بووه‌وه، ده‌توانێت تاوه‌كوو كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆیش نوێژی
به‌یانی بكات و دروسته.
ئه‌مینداری فه‌توا
له خانه‌ی فه‌توای میسر به پێویستیشی زانیوه مرۆڤ به گشتی و موسڵمانان به تایبه‌تی
پابه‌ندی كاته‌كانی نووستن و هه‌ستان بن و سیسته‌می ژیانیان ڕێك بخه‌ن، به‌تایبه‌ت
له شه‌واندا بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست بن و ئه‌ركه ئایینیی و
دنیاییه‌كانیشیان به باشتر به جێ بهێنن.