دو نوێنەری وانەبێژان یەكشەممە لە هەولێر دادگایی دهكرێن
10:08 - 02/06/2023
زهمهن – ههولێر
مامۆستا كارزان فیزیك و عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەرانی
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەڵێن"بڕیارە
ڕۆژی یەكشەممە 4ی 6ی 2023 لە داواكاری گشتی هەولێر دادگایی بكرێین.
ههردوو نوێنهرهكه
له راگهیهنراوهكهیاندا هۆكارهگهیان بۆ ئهوه گهڕاندۆتهوه كه "لەسەر
ئەم مافە سەرەكی و یاسایی و ئاساییەی خۆمان كە بریتین لە دامەزراندن و بەرزكردنەوەی
ئەم دروشمانە (وەك مامۆستای هەمیشە بمانكەن بەهەمیشە، بەڵێ بۆ دامەزراندن)و ئەنجامدانی
خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیانە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران كە لە ڕێكەوتی 6ی
9ی 2022 ئەنجاممانداو دواتر بە كەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازاد كراین."
هەروەها ئاماژە
بەوەش دەكەن كە "لەپاش نزیكەی نۆ
مانگ لە ئازادكردنمان بەكەفالەت، لەئێستادا بڕیارە لە ڕێكەوتی 4ی 6ی 2023دا كۆتا
دادگایی بكرێین."
بـۆ
ڕای گشتی ، ڕاگەیاندنەڪان ، هاوپیشەڪانمان ..
بـڕیـارە
ڕۆژی یـەك شـەمـمـە 4 ی 6 ی 2023 لـە داواڪـاری گـشـتی هـەولێر دادگایی بڪرێین لەسەر
ئەم مافە سەرەڪی و یاسـایی و ئاسـاییەی خـۆمان ڪە بریتیە لـە دامـەزراندن و بــەرزڪردنەوەی
ئـەم دروشـمـانـە ( وەك مامۆستای هەمیشە بمانڪەن بـە هەمیشـە ، بەڵێ بۆ دامەزراندن
) و ئەنجامدانی خـۆپـیـشــاندانـی مـەدەنـی و ئـاشـــتـیـانـە لـەبـەردەم بـینای
ئـەنجـومـەنی وەزیـران ڪە لــە ڕێڪەوتـی 6 ی 9 ی 2022 ئــەنجاممانـدا و دوواتـر بـە
ڪەفـالەتی 10 ملیۆن دینار ئازاد ڪرایــن ، لــــە پـــاش نـزیڪەی 9 مــانـگ
ئــازادڪردنـمـان بـە ڪەفـالـەت ، لـە ئـێسـتـادا بـڕیارە لە ڕێڪەوتـی 4 ی 6 ی
2023 دا ڪۆتا دادگـایـی بڪرێـیـن !
لـە
پاش پـشـتیـوانی خـوای گـەورە پێویـســتمان بە پاڵپشتی ئـێـوەی مـامـۆســــتـایانی
وانـەبـێـژە ، پــاشــان ســەرجــەم ڕێڪخراوەڪــانی داڪۆڪیڪردن لە مافی ئازادی و
مافی مرۆڤ و ڕێڪخراوە نـێـودەوڵـەتـی و یـۆنـامـی و ..هتدیە ، سـوپـاس بـۆ پاڵپشتی
و پـشــتـیـوانـیـتـان✌
نوێنەرانی
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان
ڪارزان فیزیك _
عەلی رەئووف مستەفا