شهڕه تهقه لهنێوان چوار برا له كفری رویداو سیانیان بریندارن
09:52 - 02/06/2023
زهمهن – گهرمیان
شهوی رابردوو بههۆی كێشهیهكی خێزانیهوه
چوار برای یهك خێزان رووبهروی یهك بونهوهو سیانیان برینداربوون.
پۆلیسی گهرمیان ئاشكرایكرد دوو برا لە گەڵ دووبرا ناکۆکی کەوتۆتە
نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەک برینداربوون.
دهقی راگهیهنراوهكهی
پۆلیس
ئەمشەوی هەینی لە
قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بوو دوو برا
لە گەڵ دووبرا ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە لەئەنجامدا سێ کەسیان
بەفیشەک برینداربوون
لەئێستادا لەنەخۆشخانەی
قەزاکە چارەسەری پێویست بۆبریندارەکان کراوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار
کراون
پۆلیسی قەزای کفری چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە
کردوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرچوار تۆمەتبار
کەبرای یەکترن دەرچووە
سێ لە تۆمەتباران
بەبرینداری دەستگیر کراون و یەکێک لەبریندارکان هەڵاتوە پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان
.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی
گەرمیان