6ی 11 ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكان له كهركوك و خانهقین و موسڵ و ههموو پارێزگاكانی عێراق ئهنجام دهدرێت
09:12 - 02/06/2023
زهمهن - عێراقی
بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی
عێراق دەبێت 6ی 11ی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت کە
١٠ ساڵە ئەنجام نەدراوە.
دوایین ھەڵبژاردنەکانی
ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجامدرا و لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بڕیاری
ئەنجومەنی نوێنەران کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان سڕ کرا.
بڕیارە لە دوای
١٨ ساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەنجام بدرێت.
لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە،
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بیانووی جیاجیا، ئەنجام نەدراوە.
لهلایهكی ترهوه
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە لە رۆژی بەڕێوەچوونی
دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ٢٥٠ هەزار فەرمانبەری کۆمیسیۆن
بەشداری بەڕێوەبردنی پرۆسەکە دەکەن و ئاماژەی بەوەیشدا کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان
بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان تا ئێستا، ١٥٠ ملیار دیناریان
بۆ خەرج کراوە.
ئەندامی تیمی
راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکیدا
بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، بڕی ١٥٠ ملیار دینار بۆ کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان خەرجکراوە کە ئەوەیش بەشی ئەوە دەکات بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن
دەست بە کارەکانی بکات لەبارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، چاپکردن و دابەشکردنی
کارتەکانی دەنگدان، هەروەها لەچاپدانی پێداویستییەکانی دیکەی دەنگدان.
راشیگەیاندووە،
کۆمیسیۆن پێویستی بە بوودجەی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی
پێ بدات کە بەشداری لە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن و
ژمارەیان ٢٥٠ ھەزار فەرمانبەرە و گوتی: "کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی
سەر سندوقەکانی دەنگدان، پێویستی بە ٥٠ ملیار دینار ھەیە لە کاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکانی
پێشوودا، ٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان خەرج
کرابوو".
عیماد جەمیل باسی
لەوەیش کرووە لە مانگی تەمووزی داھاتوودا، کۆمیسیۆن دەست بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران،
چاودێران، بریکارانی قەوارە سیاسیی و میدیاکاران دەکات و گوتی: "ئەگەری ھەیە
ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەرلە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام
بدرێت".
چوارشەممە 31ی 5ی 2023، کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو کە دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکانی
ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.