نه‌تانیاهۆ به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان كرد
09:30 - 30/05/2023
"زەمەن"
بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل،
به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ
هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا پیرۆزبایی لێ‌كرد.
سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه بینیامین نه‌تانیاهۆ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پیرۆزبایی
سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای
خواستووه قۆناغی نوێ ببێتەمایه‌ی خێر بۆ گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی
توركیا-ئیسرائیل و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێكراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
به‌سه‌رۆك كۆمار، هاوڵاتیان فه‌له‌ستین ئاهه‌نگ و خۆشیان گێڕا.