ناتۆ و ئه‌مریكا پیرۆزباییان له ئه‌ردۆغان كرد
03:20 - 29/05/2023
"زەمەن"
سكرتێری
گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پیرۆزباییان له ئه‌ردۆغان
كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی توركیا.
یه‌نس
ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندووه: "له‌رێگه‌ی درێژه‌دان به
كاركردنی پێكه‌وه‌یی، په‌رۆشم بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كارییه‌كانی لووتكه‌ی ناتۆ له
مانگی ته‌مووزدا".
هاوكات ئانتۆنی بڵینكن وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر
بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: "به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی
پیرۆزبایی له سه‌ركۆمار (ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب) ئه‌ردۆغان و به‌هۆی رێژه‌ی به‌شداریی
له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ریتی ره‌گداكوتاوی دیموكراتییه،
پیرۆزبایی له ده‌نگده‌رانی توركیا ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت توركیا
هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی گرنگی ناتۆیه. په‌رۆشم بۆ به‌رده‌وامیدان به پێكه‌وه
كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه گه‌لی توركیا هه‌ڵیبژاردووه".