96 جیهان

ئەردۆغان: ئەوەی ئەمڕۆ بردیەوە تەنیا تورکیایە

09:30 - 28/05/2023

زەمەن

ئەردۆغان دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا وتی "ئێمە وتمان بە شێوەیەک دەیبەینەوە وەک ئەوەی کەس نەیدۆڕاندبێت. کەوابوو ئەوەی ئەمڕۆ بردیەوە تەنیا تورکیایە".

ئەردۆغان لە ئەستەنبوڵ قسەی بۆ هەوادارانی كرد و وتی  ''(کڵچدارئۆغڵو) شارەزای حساباتە و زۆر باش ئەم کارانە دەزانێت. بەو شێوەیەش پێدەچێت بەهۆی لەدەستدانی ئەندام پەرلەمانەکانەوە جەهەپە لێپرسینەوە لە بای بای بای کەمال بکات''.

وتیشی "کەس ناتوانێت گەنجانمان راپێچی تاریکی بێبنی خۆی بکات. کەس ناتوانێت پەنجە بەرامبەر تورکیا راوەشێنێت، سوپاسی هەر تاکێکی گەلەکەمان دەکەم کە بە بژاردەی خۆیان جارێکی دیکە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی وڵاتیان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو پێسپاردین".

ئەردۆغان هەروەها وتیشی ''براوەی هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایار و ٢٨ی ئایاریش ٨٥ ملیۆن هاووڵاتیمانە''.

بەپێی ئەنجامی جیاكردنەوەی سەدا 99ی دەنگەكان، ئەردۆغان سەدا 52 پۆینت 9ی دەنگەكانی بەدەستهێناو كەمال كلیچارئۆغلۆ سەدا 47پۆینت 91ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن