ئه‌ردۆغان به‌سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه
07:27 - 28/05/2023
"زەمەن"
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیدی هاوپه‌یمانی
جمهور، به سیانزه‌هه‌مین سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان
زیاتر له سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه ده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی توركیا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ساڵی 1954 له
خێزانێكی هه‌ژار له دایكبووه، به منداڵی شوتی و سمیتی فرۆشتووه و باوكی هه‌ژار بووه، له
قوتابخانه‌یه‌كی ئاینی وانه‌ی وتاربێژی خوێندووه، له زانكۆی مه‌رمره زانستنی
ئابوری و بازرگانی خوێندوه.
ساڵی 1994 به سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵبژێردراوه، له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره‌دا سه‌ركه‌وتنی
گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنا كه بووه ده‌ستپێكی كاروانی سیاسیی، ساڵی 2001 له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گوڵ حزبێكی
ئیسلامیان به‌ناوی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دامه‌زراند.
له هه‌ڵبژاردنی 2002 زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی
برده‌وه، ساڵی دواتر بووه
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و تا 2014 له‌و پۆسته‌دا بوو، له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا سه‌رۆك كۆماری توركیایه.
ساڵی 2016 هه‌وڵی كوده‌تای به‌سه‌ردا درا به‌ڵام
شكستی پێهێنا، له راپرسی 2017 گۆڕانكاری له 18ی ماده‌ی ده‌ستوردا كرد، له
گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
زیندوكردنه‌وه‌ی
دابونه‌ریتی عوسمانیه‌كان یه‌كێكه له ستراتیژییه‌كانی ئه‌ردۆغان، له سه‌رده‌می
ئه‌ودا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و پرۆسه‌كه
كۆتایی هات و به سه‌دان سه‌ركرده و هاوڵاتی كورد خرانه زیندان.
له باكوری كوردستان
قه‌یومه‌كان له جێگه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانیه كورده‌كان دانران، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ردۆغاندا له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم زیاد بوو.
له هه‌ڵبژاردنی 14ی
ئایاردا كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار بوو، توانی له كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ بباته‌وه
و بۆ پێنج ساڵی دیكه ببێته سه‌رۆكی توركیا.