216 جیهان

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ردۆغان یان كلیچدارئۆغلۆ كۆتایی هات

04:58 - 28/05/2023

"زەمەن"


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣، پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.

کاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ، بنکەکانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر پێنجی ئێواره‌ بەردەوام بوو.

لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەبوو، لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ١٩١ ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و ٩٤ بنکەی دەنگدان دابەشکرابوون.
ھەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی "جمھور" و کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت"، لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەدا ٤٩،٥٢ و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا ٤٤،٨٨، دەنگەکانیان بەدەستھێنابوو.

دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا رایگه‌یاند هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌دا 98ی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن