سبەینێ روداوێكی دەگمەن و سەیر لە كەعبە روودەدات
06:54 - 27/05/2023
زەمەن-جیهانی
كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی جه‌دده ئاشكرای دەكات، سبه‌ی ئاسمانی مه‌ككه‌ی پیرۆز به دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی تێده‌په‌ڕێت، كه بریتییه له ستوونبوونی خۆر به‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، به‌وهۆیه‌وه سێبه‌ری كه‌عبه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێن ون ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی جه‌دده، دیارده فه‌له‌كییه‌كه سبه‌ی كاتژمێر 12:18 خوله‌ك له‌گه‌ڵ بانگی نیوه‌ڕۆ رووده‌دات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە ستوونبوونی خۆر له‌گه‌ڵ كه‌عبه‌ی پیرۆز به گۆشه‌ی 90 پله ده‌بێت، ده‌بێته هۆی ونبوونی سێبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێن، كه رێژه‌ی سێبه‌ر له مه‌ككه‌ی پیرۆز سفر ده‌بێتەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، به‌هۆی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز، ساڵانه دووجار ئه‌م دیارده‌یه له مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌مانگی ئایاردا رووده‌دات