89 جیهان

سبه‌ی سه‌رۆكێك بۆ توركیا هه‌ڵده‌بژێردرێت

03:12 - 27/05/2023

"زەمەن"


پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی سیاسیی تورکیادا دچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردن، لە سەرانسەری تورکیا سبەی لە کاتژمێر ٨:٠٠وە دەستپێدەکات و تاکو کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.

پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کە سەرکۆماری تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دیاری دەکات لە هەزار و ٩٤ نوێنەرایەتی دامەزراوەی هەڵبژاردنی لە ٩٧٣ شارۆچکە زیاتر لە ١٩١ هەزار سندووق دانراوە. سبەی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر لە ناوەوەی وڵات دەنگدەدەن.

هەریەک لە کاندیدی هاوپەیمانێتی جمهوور بۆ سەرۆکایەتی کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت کەمال کڵچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن.

پرۆسەی دەنگدانەکە لە سەرانسەری تورکیا سبەی کاتژمێر ٨:٠٠ دەستپێدەکات و کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی دێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن