به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی: چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەوه دەدات
08:09 - 08/05/2023
1221 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
هونەر جەمال، به‌رێوه‌به‌ری
راگه‌یاندنی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم ده‌ڵێت، له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه ڕۆژانی چوارشەممە ئه‌نجامده‌درێت، بڕیار لەبارەی دابەشکردنی
موچەی مانگی نیسان دەدرێت.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وەزارەتی دارایی، "تائێستا زیاتر
لە 100 ملیار دینار داهات هەیە، هەندێكی دیکەش ماوە کۆبکرێتەوە، موچەی لیوا هاوبەشەکانیش
دراوە."
ئاماژه‌یشی بۆ
ئه‌وه‌كردووه كه بەغدا بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەکە بنێرێت،
چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو لەوێ بڕیار لەبارەی دابەشکردنی
موچەی مانگی نیسان دەدرێت.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه به‌گه‌یشتنی ئەو 400 ملیار
دینارە نزیکەی 55٪ی گرفتی موچە چارەسەر دەبێت‌و داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە، دواتر
"وەزارەتی دارایی باشتر بەرچاوی رون دەبێت بۆ دابەشکردنی موچە