260 وەرزش

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا پشوودانی یاریزانانی موسڵمانی لە كاتی به‌ربانگ قەدەغە کرد

09:14 - 01/04/2023

زه‌مه‌ن - جیهانی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا ئەو راگرتنەی یاریی بۆ بەربانگکردنەوەی یاریزانانی موسڵمان قەدەغە کرد.

فیدراسیۆنەکە دوێنێ پۆستێکی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمیسیۆنی ناوبژیوانانی فیدراڵی نارد و داوای کرد لەکاتی بەربانگکردنەوەی یاریزانە موسڵمانەکاندا یارییەکان نەبڕدرێن.

لە پۆستە ئەلیکترۆنییەکەدا هاتووە: "تۆپی پێ بۆچوونی سیاسی، ئایینی، ئایدیۆلۆجی و سەندیکای یاریزانان لەبەرچاو ناگرێت. ریزگرتن لەم بنەمایە لە ئەستۆی هەموو لایەنەکاندایە. ئەو کەسانەی سەرپێچی ئەو بڕگەیە دەکەن رەنگە سزا بدرێن".

دوای ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو پۆستە ئەلیکترۆنییە لە رۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەتایبەت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن