تورکیا رازی بوو فینلەندا ببێت بە ئەندامی ناتۆ
04:58 - 18/03/2023
30 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_جیهانى
نۆڤین مەجید ساڵح
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ئامادەیە
بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەی فینلاندا بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ. ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات
بۆ ئەوەی فینلەندا پێش سوید بچێتە ناو ناتۆوە.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا بوو کە سەولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند لە ئەنقەرە
لەگەڵ ئەردۆغان کۆبویەوە. هەردوو وڵاتی فینلاندا و سوید ١٠ مانگ پاش هێرشی ڕووسیا
بۆ سەر ئۆکرانیا داوای بوون بە ئەندامی ناتۆیان کرد.
ناتۆ بۆ فراوانکردنی پێویستی بە ڕەزامەندی کۆی دەنگی ٣٠ ئەندامی ئێستای هەیە
و تورکیا و هەنگاریا تاکە وڵاتن کە هێشتا پێشنیارەکانی فینلەندا و سوید پەسەند نەکردووە.
حکومەتی تورکیا هەردوو وڵاتی سوید و فینلاند بەوە تۆمەتبار کرد کە زۆر نەرم و نیانن
بەرامبەر پەکەکە کە تورکیا بە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەزانن، بەڵام روی دەمی تورکیا
زیاتر ئاڕاستەی سوید کرابوو.
ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە دوای دیدارەکەی لەگەڵ نینیستۆ
ڕایگەیاند، کاتێک باس لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵیدا
دەکرێت، بینیمان کە فینلاندا هەنگاوی ڕەسەن و باشی ناوە.
ڕاشیگەیاند، ئەم هەستیارییە بۆ ئاسایشی
وڵاتەکەمان و بە پشتبەستن بەو پێشکەوتنانەی کە لە پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوونی فینلاندا
بە ناتۆدا بەدەست هاتووە، بڕیارمانداوە پرۆسەی پەسەندکردن لە پەرلەمان دەستپێبکەین.
بە ڕازی بوونی ئەردۆغان، ئێستا داواکارییەکەی فینلاندا دەتوانێت بچێتە پەرلەمانی
تورکیا، کە پارتی سەرۆککۆمار و هاوپەیمانەکانی زۆرینەیان بەدەستەوەیە. چاوەڕوان دەکرێت
پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە ١٤ی ئایار ئەنجام
بدرێت، داواکارییەکەی فینلەندا پەسەند بکرێت.
هاوکات سەرۆکی فینلەندا خۆشحاڵی خۆی دەربری بەرامبەر بڕیارەکەی تورکیا،
بەلام سەرۆکی فینلەندا وتی هەست ئەکەم بوون بە ئەنداممان لە ناتۆ بە بێ سویید
کارێکی ناڕەوایە.