299 ئابوری

لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلاری 132 هەزاری دەستپێدەكاتەوە

08:33 - 12/03/2023

زەمەن


بانکی بازرگانی هەرێم، ئاگاداری گەشتیارانی كردەوە ئەوانەی کە خوازیاری کڕینی دۆلارن بە 132 هەزار دینار لە سبەینێوە دۆلارییان لە فرۆکەخانەی هەولێر پێدەفرۆشرێت.

 بانكی ئەقلیمی بازرگانی، لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: بانکەکەیان بە خۆشحاڵییەوە لە لقی هەولێر دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت لەرێگەی فۆڕمێکەوە بە ئۆنلاین لە سبەینێوە دۆلار بکڕن.
 
بانكەكە دەڵێت "رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە لە کاتژمێر 8:30 تا 2ی پاشنیوەڕۆ ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە و لە دەرەوەی ئەم ڕێگایە ناتواندرێت ڕاستەوخۆ دۆلار بەکەس بفرۆشن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن