حكومەت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان ناچاردەكات 147 هەزار بە 100 دۆلار لە هاوڵاتیان وەربگرن
05:02 - 02/02/2023
68 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_عێراق
حکومەتی عێراق بەهای دۆلاری
بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کردە 147 هەزار دینار، واتە هاوڵاتیان ئەو قیستانەی لایەنە
دەتوانن بۆ هەر 100 دۆلارە و 147 هەزار بدەن بە كۆمپانیاكان.
دەستەی باڵای وەبەرهێنانی
عێراق کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە، لە بڕیارێکی نوێدا سەرجەم کۆمۆانیاکانی وەبەرهێنانی
خانووبەرە یەکەکانی نیشتەجێبوون ناچار دەکات بەوەی، لە کاتی وەرگرتنی قیستدا بەهای
هەر 100 دۆلارێک بە 147١٤٧ هەزار دینار ئەژمار بکەن بۆ بەشداربوانیان.
ئەو بڕیارە هاوكاتە گەڵ
بەرزبونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 176 هەزار دینار، لە
كاتێكدا پێشتر هاوڵاتیان كە مامەڵەیان لەگەڵ كۆمپانیاكاندا كردووە بەهای 100 دۆلار
147 هەزار دینار بووە.