جێگری سهرۆكی ههرێم لهگهڵ شاندێكی ئهمریكی كۆبوهوه
05:42 - 24/01/2023
"زەمەن"
جێگری سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت؛
بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی ئاڵۆزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە پێویستە ناکۆکییە
لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری و
چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ سێشەمە، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی
کوردستان کە پێکهاتبون لە کاثرين کرۆفت و جوسوا لویس و ڤێگەر ئەمیین، بەرپرس و
ئەندامانی یەکەی سیاسی و ئابووری کونسوڵخانە، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری
عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەى تاوتوێکرد و تیشک خرایە سەر گرنگی رێککەوتن و
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی وزە و هەنگاوی بەپەلە بە ئاڕاستەی
چارەسەری خێرای ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسیەکان دوپاتکرایەوە.
جێگری سەرۆکی هەرێم جەختیکردەوە کە
بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی ئاڵۆزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە پێویستە ناکۆکییە
لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری و
چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، هەردولا بە
بایەخەوە باسیان لە بەردەوامی و بەرفراوانکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرد.
وەفدی کونسوڵخانەی ئەمریکا پشتیوانی
و هاوکاری وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و بەگرنگیەوە باسیان لە
سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئەم ناوچەیە کرد.