نرخى دۆلار دابەزینى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى
11:59 - 23/01/2023
زه‌مه‌ن – ئابوری
نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان
به‌سه‌ردا هات و دۆلار دابەزینى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له بۆرسه‌ی
دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، نرخی 100 دۆلار به 164 هه‌زار دیناره
بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 164 هه‌زار و 250 دینارە.
رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار
بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد،
بەڵام نزیكەی دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو 19ی
كانوونی دووەمی 2023، بەرزترین نرخی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆماركرد.
نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
100 دۆلار به 164
هه‌زار دیناره.
100 پاوه‌ن بە 202
هەزار دیناره.
100 یۆرۆ به 177
هه‌زار دیناره.
100 لیره‌ی توركی به 9 هه‌زار دیناره.
100 هه‌زار تمه‌ن به 3 هه‌زارو 700 دیناره.