212 کوردستان

یەکەم سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵدەی مێشك بە دەرمان لە سلێمانی کرایەوە

02:46 - 26/11/2022

"زەمەن"

 

له‌ شاری سلێمانی، سەنتەری چارەسەری جەڵدەی مێشك بە دەرمان کرایەوە، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌نته‌ر له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بكرێته‌وه‌.

بەئامادەبوونی سه‌باح نه‌سره‌دین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانی شار بەشێك لەپزیشکانی تایبەت بەنەخۆشیەکانی مێشک و دەمار کارمەندان و لێپرسراوانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شار، یەکەمین سەنتەر بۆچارەسەری جەڵدەی مێشك بەدەرمان لەسەر ئاستی عێراق لەسلێمانی کرایەوە.

ته‌ندروستی سلێمانی، ده‌ڵێت: دەبێت نەخۆش دوای پشکنینی وردو دەستنیشانکردنی بەحاڵەتی جەڵدەی مێشك بەکەمترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە ئەو بەشە لەڕێگای پزیشك و کارمەندانی تایبەت چارەسەری بەدەرمان بۆ بکرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، کردنەوەی ئەم بەشانەش بەرەوپێشچوونی زانستی پزیشکی لەسەر هەموو ئاست و پسپۆرییه جیاوازەکان لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندووبونی پزیشکان وایکردوە سلێمانی پێشەنگی کەرتی تەندروستی بێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن