پەڵەی دا
10:29 - 26/11/2022
زەمەن - کوردستانی
شارەزایانی کەشناسی و زەویناسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
ئاماژەیان بۆ ئەوەدا، کە لەهەرێمی کوردستان پەڵەی داوەو جوتیاران دەتوانن لەکاتی گونجاوی
خۆیان دەست بەچاندن و تۆوکردن بکەن، لە گەرمیانهوه تا زاخۆ.
له شهوی پێنجشهممهوه، ناوچهكانی ههرێمی كوردستان كهوتنه ژێر
كاریگهری شهپۆلێكی باران بارین و لە ٢٤ کاتژمێری
رابردوو ٢٨ ملم باران باریوەو كۆی گشتی ئهمساڵ ٧١.٥ ملم، رێژهكه له ناوچهیهكهوه
بۆ ناوچهیهكی دیكه جیاوازه.
بارانی
پەڵە بڕەكەی لە نێوان 20 تا 40 ملم- ە و پێویستە كەمترین ماوە بۆ ڕوودانی پەڵە لە
12 كاتژمێر كەمتر نەبێت و 15 تا 20 سم ژێرەوەی خاكەكە تەڕ بكات بۆ ئەوەی تەواوی
تۆوی ڕووەك و بەربوومە جیاوازەكان سودی لێوەرگرن و پێی بڕوێن، ئەگەر لە ماوەیەكی
كەمدا و چەند كاتژمێركی كەم ئەو ڕێژەیەباری بەبارانی پەڵە حیساب ناكرێت، چونكە
زۆربەی بارانەكە بەسەر خاكدا دەروات تۆوی ڕووەك و بەروبوومە جیاوازەكان سودی
لێوەرناگرن.
هەقە پەڵە ئەو دۆخەیە کە
ئەوەندە باران باریبێت زەوییەکان بۆ چاندنی دەغڵ و دان و وەشاندنی تۆو لەباربێت،
بەرواری ئەم ڕووداوەش دەکەوێتە ڕۆژانی پێنج و شەشی مانگی یانزەی ساڵ کە دەکاتە
ناوەڕاستی وەرزی پاییز، بە بڕوای جووتیارەکان لەم ڕۆژانەدا ئەوەندە
باران باریووە کە زەوییەکە ئامادەبێت بۆ چاندن و تۆو وەشاندن، بەو بارانەشی لەم
چەند ڕۆژە و ڕۆژانی دوایی دەبارێت دەوترێت بارانی پەڵە.
لەوانەیە ئەم ڕۆژە پاش و
پێشیش بکەوێت بەپێی بڕی باران بارینی ساڵ و گەر دواشبکەوێت شتێکی زۆر مەترسیدار
نییە مەگەر ئەوەی هیچ نەباریبێت و مەترسی وشکەساڵی هەبێت، بۆیە دەستەواژەی هەقە
پەڵەی بۆ بەکاردێت، ئەگەر هەیە پەڵەدان بکەوێتە پێش و پاشی ئەو وادەیە.
چۆن بزانرێت پەڵەی داوە یان نا؟
جووتیارەکان پەڵەدانیان بەو
شێوەیە دیاری کردووە کە ئەوەندە باران باریبێت لەکاتی زەوی کێڵان تا ئەو شوێنەی
دەمی گاسنی پێدەگات و هەڵدەگێڕدرێتەوە تەڕ بووبێت و وشک نەبێت، یاخود ٢٠ بۆ ٣٠
سانتیمەتر قوڵایی تەڕایی هەبێت.
یان ئەوەی ئاو لە زەوییەکان
بوەستێتەوە و وڵاغەکان لەدوای باران بارین بەناو زەوییەکە تێبپەڕن و جێگا
سمەکانیان پڕ ئاو ببێت.
مەرج نییە بارانی بەلێزمە و
بەخوڕی لەناکاو ببێتە هۆی پەڵەدان، چونکە دەکرێت نەڕواتە ناو خاک و تەنیا لەسەر
زەوی بمێنێتەوە و بڕوات، بەڵکوو دەکرێت بارینی بەخوڕی هێواش لە نێوان ١٢ بۆ ٢٠
کاتژمێر ببێتە هۆی پەڵەدان و زەوی زۆرینەی ئاوەکەی هەڵبمژێت.
هەژار
موکریانی لە فەرهەنگی هەمبانە
بۆرینەدا پێناسەی پەڵە یان پەڵەدانی بەوە کردووە:
"واتە بارانی تێری دەغڵ".
شێخ محەمەدی خاڵیش لە بەرگی یەکەمی فەرهەنگی خاڵدا دەڵێت:
"پهڵه بارانێكی تێكڕاییه له ناوهڕاستی پاییزدا دهغڵ و دان و
گیای پێ ئهڕوێ و جووتی پێدهكرێت".
لە فەرهەنگی ئاڤێستادا
پەڵەدان پێناسەی کراوە و دەڵێت: "ئەو ئەندازە بارینەیە، کە زەوی خووساندبێت و
بەئاسانی جووتی تێدابکرێت و کڕە لە گاسنیەوە نەیەت".