دوو مانگه نرخی نه‌وت به‌م ئاسته دانه‌به‌زیوه
09:51 - 19/11/2022
"زەمەن"
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابه‌زینێكی به‌رچاوی
به‌خۆوه‌بینی، كه دوو مانگ زیاتره ئه‌و نرخه نزمه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 87 دۆلار
و 74 سه‌نت دابه‌زی و هه‌روه‌ها خاوی ئه‌مریكی
بوو به 80 دۆلار و 11 سه‌نت، زیاتر له دوو مانگه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌م ئاسته نزمه‌ی
به‌خۆوه‌نه‌بینیوه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌هۆی
كه‌مبونه‌وه‌ی خواستی وڵاتی چین دێت له‌سه‌ر نه‌وت، له‌گه‌ڵ پێشبینی به‌رزكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی سود له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی به ئاستی 50 خاڵ له كۆبونه‌وه‌ی
13و14ی مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ،
نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی
قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی
رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.