221 ئابوری

حكومەت بە بەهای (3) ملیارو (789) ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

01:12 - 24/09/2022

زەمەن - ئابوری


لە راپۆرتێكدا کۆمپانیای دیلۆیت وردبینی داهات و فرۆشی نەوتی چارەکی دووەمی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە.

كۆمپانیاكە ئەوەی خستۆتە روو كە ئەو داتایە تایبەتە بە فرۆشی نەوتی کوردستان لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، کە تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا بڕی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت بە 100.38 دۆلار لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە 54.08 دۆلار بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە.

لە داتاکاندا هاتووە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوە لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕەشدا پوختەی داهات کە بۆ مووچە تەرخانکراوە ملیارێک و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکەی دیلۆیت، بڕی ملیارێک و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلار وەک شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز دراوەتەوە، هەروەها بڕی 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار وەک خەرجی گواستنەوە و کۆگاکردن تەرخانکراوە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن