شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:04 - 22/09/2022 325 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 22-9-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بە پەیوەندییەکانت بچۆرەوەو شێوازی مامەڵە کردنت لەگەڵ کەسوکارت بگۆڕە چونکە کەسێکی توندڕەویت ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدا نیە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
خۆت کۆبکەرەوە لەشوێنی کارەکەت، واز لەکارێک دەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دادپەروەر بە و مامەڵەی دروستی لەگەڵ بکە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی تایبەتی لای کەسوکارت و متمانەی زۆرت هەیە، گرنگی بەخۆشەویستەکەت بدە چونکە پێویستی پێتە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دۆخت لەشوێنی کارەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و پێگەت بەهێز دەبێت،  واز لە سەرکەشی زیادە بێنە، پلان بۆ داهاتوو دابڕێژە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ڕۆژانی جیاواز بەڕێگایەوە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی زۆر لە ژیانتدا، زیادەڕۆیی لە کارەکەت مەکە و ناوبەناو پشوو وەرگرە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەڕووی مادییەوە سوودمەند دەبیت، لەلایەن دەورووبەرەکەتەوە متمانەت پێدەکرێت، بۆ ماوەیەک پشوو وەرگرە و گرنگی بەتەندروستیت بدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەو بەڵێنەی پێت دراوە ئەمڕۆ جێبەجێدەبێت، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و لەکارەکەت بەرپرسیارێتی زۆر دەکەوێتە سەر شانت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
چەند گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو لە خێزانەکەت ڕوودەدات و دڵخۆشت دەکات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کارێکی هاوبەش دەکەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و ئەو پلانانەی داتڕشتوە بۆ کارەکەت، جێبەجێ دەبێت، نهێنییەک لە خۆشەویستەکەت دەشاریتەوە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئێستا کاتێکی باشە بۆئەوەی پلە وەرگریت لە شوێنی کارەکەت و سەرکەوتن بەدەست بێنیت، گەشتێک ئەنجام دەدەیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
چەند هەلێکی کارکردن بۆت بەردەست دەبێت و لە هەڵبژاردنی بڕیاری بەپەلە مەدە، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو تووشی شۆکت دەکات.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەست بەقەلەقی دەکەیت بەهۆی فشاری کارکردن و پشوو وەرنەگرتنەوە، ڕۆژێکی شیاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بچیتە دەرەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ