281 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

08:30 - 18/09/2022

 

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-9-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ چەند کەسێک کارێک پێکەوە دەکەن، هەوڵبدە بۆ ماوەیەک لە خۆشەویستەکەت دووربکەرەوە، بەهۆی قەلەقییەوە تەندروستیت خراپە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لە شکستەکانت وانە فێربە و گرنگ ئەوەیە متمانە بەخۆت بکەیت و بەهێز بیت، ئاگاداربە هەندێک کەس هەوڵدەدەن کەسایەتیت لەکەداربکەن.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەکەویتە بارودۆخێکی شڵەژان و لەگەڵ کەسێک دەبێتە دەمەقاڵێت و گرفتێکی گەورەت بۆ دروست دەبێت، بەڵام ژیرانە مامەڵە بکە لەگەڵ دۆخەکە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەموو شتێک لە ژیانتدا پێچەوانە دەبێتەوەو تێپەڕینیشی ئەستەمە، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوەو دڵخۆش دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
دەسەڵاتێکی زۆر دەگریتە دەست بەڵام دادپەروەربە، خۆشەویستکەت زۆر گرنگیت پێدەدات، تەندروستیت باش نیە و سەردای پزیشک بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پڕۆژەی نوێ و گۆڕانکاری بەرەو داهاتوویەکی گەشت دەبات، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بیر لە هاوسەرگیری بکەیتەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
دەتوانیت هەموو هەوڵەکانت بخەیتە گەڕ بۆ سەرکەوتنت لەپلانەکانت، خۆشەویستەکەت فشاری زۆر دەخاتەسەرت و بێزاری کردوویت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ناکۆکی نێو خێزانەکەت بێتاقەتی کردوویت، بەڵام هەموو شتێک چارەسەر دەبێت، کەسێکی بەهێزیت و هەموو گرفتێکی تەندروستی تێدەپەڕێنیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی سەرکەوتنت لە کارەکەت هەمووان دڵخۆش دەکەیت، هەست دەکەیت تەمەنت دەڕوات و کەسێک نەهاتۆتە ژیانت ئەمەش بێزارت دەکات.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
تۆ لەو قۆناغەدایت کە هەموو ئامانجەکانت دێنە دی، گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات، ئەمڕۆ سەرنج ڕاکێشیت و دڵخۆشدەبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
متمانە لای هاوپیشەکانت پەیدا دەکەیت، چەند کەسێک هەوڵی تێکدانی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەدات بەڵام سەرکەوتوو نابن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەو دۆخەی ئێستا تێی کەوتوویت لەبەرژەوەندی تۆدایە، لە فشاری دەروونی ڕزگارت دەبێت، ناو بەناو پشکنین ئەنجامبدە بۆ پاراستنی تەندروستیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن