1190 هەمەڕەنگ

ئاسانترین رێگا بۆ دابەزینی کێشی لەش

02:40 - 25/05/2019

"زەمەن"


چەندین رێگا هەیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و باشترین رێگاش، سیستمی خۆراکی تەندروست و راهێنانی وەرزشی و دورکەوتنەوەیە لەو خواردنانەی کە بڕێک شەکر و چەورییان تێیدایە.


قەڵەوی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، جەستە لە شێوە سێو یان دڵ یان هەرمێ نیشان دەدات و کەسەکە رووبەرووی چەندین نەخۆشی وەک شەکرە و فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ بوونەتەوە.

پێگەی لها رێگایەکی خێراتر و ئاسانتر بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بڵاودەکاتەوە، بۆ رزگاربوون لە قەڵەوی بۆ ئەمەش دەتوانیت بە پەنجە فشار بخەیتە سەر خاڵەکانی جەستەت، لەوانە خاڵی بەردەم گوێت.

کاتێک بەپەنجە فشار دەخیتە سەر خاڵی بەردەم گوێت، لەو کاتەدا دەم بکەرەوەو پاش ماوەیک پەنجەت لاببە، ئەم کردارە رۆژانە چەندین جار دووبارەیبکەرەوە.

بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەوەدا پارێزگاری لە جۆری خواردنەکە بکەیت کە دەیخۆیت و راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن