شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:49 - 14/08/2022 1020 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل


شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 14-8-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پەیوەندییەکانت بەرفراوان دەبێت و کارێکی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێیەکت ئەنجامدەدەیت، بڕیارێک دەردەکەیت لە ئاست خۆشەویستەکەت و بەمەش ژیانتان دەگۆڕێت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەو کارە گەورەی پێت دراوە سەرکەوتوودەبیت، دوورکەوتنەوەی خۆشەویستەکەت لێت، توشی بێتاقەتی کردوویت و رۆشتن بەپێ زۆربکە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەڵەیەک لە کارەکەت روودەدات و دەیخەنە ئەستۆی تۆ، بەڵام بە زووی هۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت و تۆش رزگارت دەبێت، لە کەشێکی رۆمانسی ئارامدا دەژیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بابەتێکی خێرا دێتە پێشەوەو ژیانت دەگۆڕێت، دەتوانیت بە جوانیەکەت و لێهاتوویت بەرامبەرەکەت بۆ خۆت رابکێشیت، توڕەبوونت کەمکەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کارەکەت دەگۆڕێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆدایە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبنەوە، هەوڵبدە سیستمی خۆراکی تەندروس بەکاربێنە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەمنزیکانە گرێبەستێکی کار واژۆ دەکەیت، هەوڵبدە دەرونت ئارام بێت تاوەکو بتوانیت رووبەروی بەربەستەکان ببیتەوە، کێشی جەستەت دابەزێنە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەشوێنی کارەکەت بەرپرسەکەت هۆشداریت دەداتێ لەبارەی گرنگی نەدانت بە کارەکەت، بە دیارییەک خۆشەویستەکەت ئاشت بکەوە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەرووی ماددیەوە بەرەو پێش دەچیت و قازانجی زۆر دەکەیت، بەمەش خێزانەکەت دڵخۆش و بەختەوەر دەبن، تەندروستیت باش نیەو سەردانی پزیشک بکە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
قەلەق و ماندوویت و پشوو وەرگرە یاخود گەشتێک ئەنجامبدە، خۆشەویستەکەت توشی گرفت دەبێت و هاوکاری بکە، رۆشتن بە پێ بکە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
دووبارە دەگەڕێیتەوە کارەکەی پێشووت و گەشە دەکەیت، هەوڵبدە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت تاوەکو چارەسەری گرفتەکانتان بکەن، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بۆ کارکردن بڕیاری بەپەلە مەدە چونکە داهاتووی تۆ دەردەخات، مامەڵەی خراپی خۆشەویستەکەت بێزاری کردوویت، تەندروستیت باش نیە و سەردانی پزیشک بکە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
فشارێکی زۆری کارکردنت لەسەرە و گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکە، مامەڵەکردنت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشە و تەندروستیت جێگیرە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن