بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
10:07 - 13/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پێویستە پابەند بیت بە کاتی دەوام کردنەوەو پشتگوێی نەخەیت، خەرجییەکانیشت کەمبکەرەوە چونکە ئەم ماوەیە داراییت خراپ دەبێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
توڕەبوونی بەرپرسەکەت بە هەند وەربگرە چونکە لە بەرژەوەندی تۆدا دەیڵێت و دەیەوێت هەنگاوی باشتر بەرەو پێشەوە بنێیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
تا دێت گۆڕانکاری زیاتر لە کارەکەتەدا دەکەیت و بیرۆکەی نوێ دەخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەستخۆشیت لێدەکرێت و پاداشت وەردەگریت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی کارێکی یاساییەوە بڕێک پارە خەرجدەکەیت، هەوڵبدە لەمەودوا گرنگی بە کارەکەت بدەیت و هەوڵەکانت چڕتر بکەیتەوە بۆ هەموو شتێک.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خەونێکی گەورەت هەیە و بەمنزیکانە دێتەدی، پێویستە ئامادەکاری بکەیت بۆ بابەتێک چونکە لەسەر بڕیاری تۆ دەوەستێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بە رووکاری دەرەکی مەخەڵەتێ و ئەو کەسەی داوای پەیوەندی خۆشەویستیت لێ دەکات راستگۆ نییە و بۆ کات بەسەربردنە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
پێویستە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت و تەنها قسە نەبێت بەڵکو بە کرداری هەستی راستەقینەی خۆتی بۆ دەرببڕیت، بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پێویستە بەدوای کارێکدا بگەڕێیت کە بۆت گونجاو بێت و تێیدا هەست بە قەلەقی و ترس نەکەیت و تواناکانتی تێدا دەربخەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەسێک ئەنجامدەدەیت کە پەیوەستە بە پرۆسەی هاوسەرگیری، بەڵام ئەو ناچارە کە تۆ ببینێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی پشتگوێخستن و زۆری کێشەی خێزانییەوە، خۆشەویستەکەت لێت بێزار بووەو هەست بە تەنهایی دەکات، ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆدا نییە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە دەمەقاڵێتان، بەڵام بە زووی چارەسەری بکەن و مەهێڵە کەسی سێهەم بێتە ناوتانەوەو گەورەی بکات.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
سەرباری ئەوەی دڵسۆزی بۆ کارەکەت و رۆژ بە رۆژ خۆت زیاتر دەسەلمێنیت، بەڵام هەندێک کات هەست بە بێزاری و قەلەق و ترس دەکەیت.