نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 100 دۆلار به‌رزبووه‌وه
02:42 - 12/08/2022
زه‌مه‌ن - ئابوری
پێچه‌وانه‌ی
رۆژانی رابردوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ سه‌رووی 100 دۆلار به‌رز بووه‌وه.
دوای
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 100دۆلار‌و 14سه‌نت به‌رزبۆوه‌و
خاوی ئه‌مریكیش بە 96دۆلار‌و 75 سەنتە.
دابەزینی
نەوت دوای نیگەرانییەكانی سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین دێت، هەروەها رۆژی
چوارشەممەی رابردوو رێكخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بە رێژەیەکی کەم و تەنیا رۆژانە
100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاتر بخەنەڕوو کە یەکسانە بە 0.1%ی کۆی
خواستی جیهان بۆ نەوت.
له
8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند:
بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و
ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.