پاسه‌وانه‌كانی تره‌مپ ته‌قه‌یان كرد!؟
03:45 - 11/08/2022
ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
دیمه‌نه‌كه لای ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی و به‌تایبه‌تی
كورد به‌مشێوه‌یه:" نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی FBI هه‌ڵه‌كوتنه سه‌ر ماڵی تره‌مپ له مار
-ئه- لاگۆ له كه‌نارده‌ریای پاڵم له فلۆریدا، له‌وكاته‌دا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی
له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌دان و میلی تفه‌نگ راده‌كێشن و ته‌قه ده‌ست پێده‌كات و له‌هه‌ردوولا
ده‌یان كوژراو بریندار هه‌یه، دواتر پاسه‌وانه‌كانی تره‌مپ ده‌ستگیرده‌كرێن و تره‌مپ-یش
به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ده‌رده‌كات بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ.. ... قه‌وما،
قه‌وما، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س له فه‌یسبووك نوسیبوویان".
له‌به‌رامبه‌ردا دیمه‌نه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و
لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌مشێوه‌یه:
" FBI به فه‌رمانی داواكاری گشتی هه‌ڵه‌كوتنه سه‌ر ماڵی تره‌مپ له مار
-ئه- لاگۆ له كه‌نارده‌ریای پاڵم له فلۆریدا، وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه
چونكه به‌پێی زانیارییه نهێنییه‌كانی ده‌زگاكه كاتێك تره‌مپ ساڵی 2020 كۆشكی سپی
جێهێشتووه به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیف و ئیمه‌یل و دیكۆمێنته‌كانی حكومه‌تی
بردووه بۆ ماڵه‌كه‌ی له‌كاتێكدا پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌رداربوونی پۆسته‌كه‌ی
راده‌ستی ئه‌رشیفی نیشتمانی بكات، كاتێك هێزه‌كه‌ی FBI ده‌گه‌نه شوێنه‌كه هیچ كه‌س بۆی نییه
ده‌ست بهێنێته رێگه‌یان چونكه هه‌ركه‌س به‌ره‌نگاریان بێته‌وه ده‌چێته خانه‌ی
تیرۆریسته‌وه، بۆیه نه‌ك ده‌رگای ماڵی سه‌رۆكی پێشوو، به‌ڵكو ده‌رگای جۆو بایدن-ی
سه‌رۆكی ئێستاش ئه‌بێت كراوه بێت له‌به‌رده‌م یاسای ده‌وڵه‌تدا".
له ئه‌مه‌ریكا هیچ هێزێك نییه رووبه‌ڕووی دەسەڵاتی
دادوەری بوه‌ستێته‌وه، هه‌ر بۆیه دۆناڵد تره‌مپ نه یه‌كه‌مین كه‌سه له مێژووی
ئه‌مه‌ریكا و نه دوا سه‌رۆكیش ده‌بێت، پێشتر CIA كه‌وته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هیلاری
كلنتۆن، چونكه كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك ئیمه‌له شه‌خسییه‌كه‌ی
خۆی به‌كارهێنابوو بۆ كاركردنی وه‌زاره‌ت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی وه‌زیره.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ین كه ئه‌وه‌ی روویداوه
كارێكی سروشتییه، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی تره‌مپ به فه‌رمانی مێریگ گارلاند
داواكاری گشتی و كریستۆپه‌ر ره‌ی به‌رێوه‌ری FBI بووە، كه كاتی خۆی كریستۆپه‌ر له‌لایه‌ن
تره‌مپ-ه‌وه دانرا و تره‌مپ شه‌ڕی له‌سه‌ر كرد بۆ دانانی له‌و پۆسته.
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی FBI له 8ی ئاب ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ڵگه و دێكۆمێنتانه‌یان چنگكه‌وێته‌وه
كه تره‌مپ بردویه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی، ده‌شێت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌وه
هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆل له‌لایه‌ن هه‌وادارانی
تره‌مپ-ه‌وه له 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021).
له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت
به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی FBI: "ماڵه جوانه‌كه‌م له ویلایه‌تی فلۆریدا
ئێستا له ژێر گه‌مارۆی FBI دایه".
لایه‌نگرانی تره‌مپ له دوای رووداوه‌كه، ئاڵای
ئه‌مه‌ریكا و وێنه‌ی تره‌مپ-یان به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه كرد و به‌ره‌و كه‌نار
ده‌ریای پاڵم رۆیشتن، بێئەوەی هیچ رووبدات، کە مافێکی سروشتی هەوادارانی ترەمپه.
كه‌ناڵی ئێن پی ئاڕ قسه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرێكی
تره‌مپ كرد، "ده‌مه‌وێت پشتگیری تره‌مپ بكه‌م چونكه له كاتێكی تاریكدایه"
ئه‌و وه‌های وت، به‌رده‌وام بوون له قسه‌كردن: "ئه‌و وڵاته‌كه رزگارده‌كات
و ئێمه خۆشمان ده‌وێت".
ره‌خنه‌گران و لایه‌نگرانی تره‌مپ چاوه‌ڕوانی
پشکنینی FBI ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆكۆمێنت و به‌ڵگه‌كانی
كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی، به‌ڵام به‌ر له‌گه‌یشتنی FBI به‌ڵگه‌كان له‌و شوێنه گواستراونه‌ته‌وه،
ئەم ئەرکەش ئیڤانکا-ی کچی بەئەنجامی گەیاندووە.
تره‌مپ پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه به‌ڵگه‌كان ده‌گێڕێته‌وه
بۆ ئه‌رشیفی نیشتمانی به‌ڵام ئێستا له‌واده‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی دواكه‌وتووه، رۆژنامه‌ی
زه واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی: "تره‌مپ حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له ئه‌رشیفی
حكومه‌تی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌رشیفی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌وه هێشتا هه‌مووی نییه،
چونكه به‌ر له جێهێشتنی كۆشكی سپی له 2020، ژماره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌و ئه‌رشیفه‌ی
ناردویه‌تی بۆ ماڵه‌كه‌ی له فلۆریدا 15 سندوق بووه كه ده‌بوو یه‌كسه‌ر بیگه‌یه‌نێته
ئه‌رشیفی نیشتمانی".
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مه‌ریكا، پێویسته هه‌موو (یاداشت، نامه، تێبینی، ئیمه‌یل، فاكس و په‌یوه‌ندییه
نوسراو و ته‌له‌فۆنییه‌كان) كه په‌یوه‌ندی فه‌رمییان به سه‌رۆكه‌وه هه‌یه، له
ئه‌رشیفی نیشتمانی بپارێزرێن.