دوا بۆچونی گۆڕان له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی تایبه‌ت
10:04 - 10/08/2022
"زەمەن"
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆچونی وایه كه تۆماری
ده‌نگده‌رانی به‌غدا بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌نگدانی
تایبه‌تیش تێكه‌ڵی ده‌نگدانی گشتی بكرێت.
یاسین حه‌مه عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه، به "زه‌مه‌ن"ی وت: ئێمە سورین لەسەری ئه‌وه‌ی
تۆماری بایۆمیتری دەنگدان لە کۆمسیۆنەکەی بەغداد وەربگیرێت و بکرێتە بنەما و زۆرینەی
لایەنەکان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌مه‌دا هاوڕان.
وتیشی: له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین بازنەکانی هەڵبژاردن، چوار بازنە بێت و سیستمی دەنگدان سیستمی تێکەڵ بێت (سویدی) هەروەها پێشنیارمان خستوەتەڕوو کە دەنگدانی تایبەت نه‌مێنێت و کۆمسیۆن دەتوانێت بە میکانیزمێکی گونجاو رێکی بخات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
سه‌باره‌ت به پشكی پێکهاتەکان، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیەکی راستەقینەیان هەبێت گرنگە
تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت و بنکەی دەنگدانیان بۆ جیابکرێتەوە.
یاسین حه‌مه عه‌لی، سەبارەت
بە پێكهاته‌ی کۆمسیۆن، وتی: له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین پارێزگاری لەو پشك پشكێنه‌ی ئێستا
بکرێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام ماف بدرێت بە لایەنەکان و گۆڕانکاری لە نوێنەرەکانی
خۆیاندا بکەن و کەلێنەکان پڕبکەنەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ۳۱‌ی ۳‌ی ۲٠۲۱ەوە لەرێی فراکسیۆنەکەیه‌وه هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پێشکەش بە سەرۆکایەتی
پەرلەمان کردوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە لەکاتی خۆیدا نەخرایە بەرنامەی کارەوەو
پشتگوێخرا.