بزانه ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:51 - 09/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 9-8-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەو رێگایەیی لەژیانتدا گرتوتەتەبەر بەرەو ئاڕاستەی باشت دەبات و داهاتوویەکی گەش چاوەڕوانتە، ئەو گرفتانەی دێنە بەردەمت کاتیین.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەو بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستات بکە، پاش ماوەیەکەی دیکە هەموو شتەکان دەگەڕێنەوە باری جاران.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بیروبۆچوونەکانت باشە، هەستدەکەیت کەمتەرخەمیت بەرامبەر دەکرێت لە شوێنی کارەکەتدا، بەمەش بەردەوام توڕەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە کارەکەت رەخنەی زۆر لێت دەگیرێت، بەمەش هەوڵەکانت زیاتر دەکەیت و هەنگاوێک بەرەو پێش دەچیت، بۆنەیەک ئەنجامدەدەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ گونجاوە بۆ ئەوەی تواناکانت بۆ دەوروبەرەکەت دەربخەیت، بەخت یاوەرتە و شتەکان لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت و دڵخۆشت دەکات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەفتەیەکی پڕاوپڕ لە کار و سەرکێشی بەڕێدەکەیت، چەند هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر دەبیستیت، دۆخی تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسێکی چالاکیت و بەردەوام خولیای کاری نوێیت، هەوڵبدە کاتێکی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەرببە و پشوویەک وەرگرە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە کارەکەت فشارێکی زۆرت لەسەرەو زۆر ماندووبوویت پێوەی، کەسێکی توڕەیت و هەمیشە تەنهایت، ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدا نابێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوام دەبیت لەسەری، مەهێڵە خۆشەویستەکەت سنور ببەزێنیت و بە ژیرەیی مامەڵەی لەگەڵ بکە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ بڕێک پارە دێتە دەستەوەو دڵخۆش دەبیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری خەرجییەکانت بە، پاش ماوەیەکی دیکە کارێکی گەورە ئەنجامدەدەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ بەتەواوی خۆت بۆ دەوروبەرەکەت دەسەلمێنیت و متمانەت بە خۆت هەیە، لەلایەن کەسێکەوە هاوکاری دەکرێیت و لەکارەکەت بەردەوام دەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ دۆخت باش نیەو هەست بەبێتاقەتی دەکەیت، کەسێکی راستگۆیت بەمەش زۆر کات رووبەروی گرفت دەبیتەوە و گرنگی بە کارەکەت بدە.