بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:08 - 08/08/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی
لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 8-8-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەکارەکەت کەسێک رکابەریت
دەکات بەڵام هەر بە ئامانجەکانت دەگەیت، لەرووی سۆزداریەوە هەمیشە هەست بە تەنهایی
دەکەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لەرووی ماددیەوە بەرەو
پێش دەچیت و قازانجی زۆر دەکەیت، بەمەش خێزانەکەت دڵخۆش و بەختەوەر دەبن، تەندروستیت
باش نیەو سەردانی پزیشک بکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەردەوام هەست بە
ئازاری ویژدان دەکەیت لە ئاست کەسە نزیکەکانت و گرنگی بە خێزانەکەت بدەو تەندروستیت
جێگیرە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کارەکەت سودی زۆری بۆت
هەیە و سەرکەوتووت دەکات، لەبەر ئەم هۆکارە لەدەستی مەدە، کەسێک بێنە ناو ژیانتەوەو
کێشی لەشت دابەزێنە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ توانای زۆرت هەیە
و هەوڵبدە سودی لێببینیت، تۆ دەتوانیت هاوسەنگی نێو خێزانەکەت راگریت و پەیوەندی نێوانیان
بەهێزبکەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەشوێنی کارەکەت بەرپرسەکەت
هۆشداریت دەداتێ لەبارەی گرنگی نەدانت بە کارەکەت، بە دیارییەک خۆشەویستەکەت ئاشت
بکەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
پلەیەکی باش بەدەستدەهێنیت
لە شوێنی کارەکەت، پەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵدەدەیتەوەو واز لە بیرکردنەوەی زۆر بێنە
تاوەکو دەرون ئاران بێت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
سود لە هەڵەکانی
رابردووت وەرگرەو هەوڵبدە بە ژیرەیی کێشەکانت چارەسەر بکە تاوەکو خۆشەویستەکەت لەدەست
نەدەیت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
مەهێڵە گرفتی خۆشەویستەکەت
کار بکاتە سەر کارەکەت و هەمیشە دەترسیت کۆنتڕۆڵت بکات، کاتەکانی خەوتنت رێکخەوە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەکارەکەت شتەکان تێکەڵ
بەیەکتری مەکە تاوەکو توشی گرفت نەبیت، داوای هاوکاری لە دەوروبەرەکەت بکە و سیستمی
خۆراکی تەندروست بەکاربێنە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ بە هەندێک شت سەرسام
دەبیت و بەردەوام هەوڵدەدەیت بەرەو پێش بچیت، خۆشەویستەکەت تا دێت خۆی لێت دووردەخاتەوە
و تۆش بەوە بێتاقەت دەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی لێهاتوویت دەبیتە
جێی سەرنجی دەوروبەرەکەت، بیربکەوە پاشان گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و کێشەکان
چارەسەر بکە.